Image
Trending
لەتوركیا تاوێك گریام!!!دەزانی بۆ گریام؟؟!!باپێت بڵێم بۆ گریام؟!لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەخولێكی زانستی بەشدار بووم لە ئیستەنبووڵ ، كەناڵێكی تەلەفیزیۆنی مایك و كامێرایان هێناو داوایان لێ كردم لێدوانێكیان بۆ بدەم سەبارەت بە خولەكە،منیش دەستم بەقسەكانم كردو ووتم: من لە كوردستانەوە هاتووم بۆ بەشداریكردن لەم خولە.كە ووشەی كوردستانیان گوێ لێ بوو كامیرامانەكە وێنەگرتنەكەی ڕاگرت و قسەكانی پێ بڕیم و ووتی: ووشەی كوردستان قەدەغەیە لەم ووڵاتە!!!منیش دواتر دانیشتم و تاوێك بۆ مەزڵوومییەتی نەتەوەكەم فرمێسكم باراند.
د.هاوار شافیعی
rang
