خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی سلێمانی گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕیارە لە ئەمشەوەوە کارەبا بە هاووڵاتییان بدرێت.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، نرخی یەک ئەمپێر کارەبا بە حەوت هەزار و ٥٠٠ دینار دیاریکراوە بەرامبەر بە پێدانی ١٢٥ کاتژمێر کارەبا، کە ئەم بڕیارە بۆ ماوەی ٤٥ شەو جێبەجێ دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕێککەوتنەکەدا بڕیار دراوە، هەر هاووڵاتییەک بڕێک پارەی وەک قەرزی پێشوو لای خاوەن مۆلیدەکان مابێتەوە، ئەوا لەسەر بنەمای ئەم نرخە نوێیە بۆی پاکتاو دەکرێت.
#rang
