لە سیاسەتی کیلابییەوە 🐕🦺 بۆ تیرۆری دیجیتاڵی(تیرۆری کیلابی)چیرۆکی ڕووبەڕووبوونەوەی من لەگەل سەگەکانی دەسەڵات!پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتی مەرجەع (موختاری گوندی بارزان) هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە لە گواستنەوەی بەرەکەیدا! ئەو کەسانەی تا دوێنێ بە خائین و دژە کورد ناویان دەبردن، ئێستا بوونەتە هاوپەیمانی ئەمڕۆی لە نوری مالیکییەوە بگرە تا خەمیس خەنجەری کۆنەبەعسی و نوێنەری دەستی دووی بەعسییەکان لە عێراق هەموویان بوونەتە یەک خێزان!
منیش وەک هەر چاودێرێکی تر ئەم گۆڕانکارییە ناوازەیەم بە سیاسەتی کیلابی ناوبرد.
بابەتی چەند دێڕێک لەسەر ئەم سیاسەتە کیلابییە بڵاوکردەوە کەچی دواتر کیلابییەکان بێدەنگ نەبوون!
لە یەک ڕۆژدا سێ ڕیپۆرتم لێدرا لەلایەن فرۆشگایەکەوە کە خواردنی سەگ و پشیلە دەفرۆشێت! ئەو کاتە بە پێکەنینم ووتم ئەمە باشترین و گونجاوترین ناونیشانی بابەتە لە سیاسەتی کیلابییەوە بۆ تیرۆری کیلابی!
ئەم هێرشانە یەکەم جار نین وە دواین جاریش نابن وە تەنها بۆ سەر من نەبوو بەڵکو کاک مەکی هاوڕێم کاک قادر و چەند کەسێکی تریشی گرتەوە بەڵام من هەر ئەوکاتە پۆستێکم نووسی و گوتم ئەمە کاتییە و سەرکەوتوو نابن! (سەیری کۆمیتەی ژمارە ١ بکە) وەک پێشبینیشم کرد هەر ئەمڕۆ هەر سێ پۆستەکە گەڕانەوە ئەوەتا سەگەکانی دەسەڵات دۆڕان!
بۆیە بە گروپی تیرۆری کیلابی دەڵێم لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانتان بۆ سەر ئێمەمانان واتان کردووە بەقەد ئەو گروپی چەندان ملیۆن دۆلارییان پێدەدرێت بۆ ئەوەی هێرشی تیرۆری ئەلکترۆنی بکەنە سەر ئێمەمان، ئێمەش دە هێندەی ئەوان فێربووین چۆن خۆمان بپارێزین لە تیرۆری سەگەکانی ئێوە!
ئێمە لێرەین و لەسەر هەقیقەت قسە دەکەین با سەگەکانی دەسەڵات هەر بوەڕن بەحەپێنن.
تێبینی. لینکی هەرسێ پۆستەکە کە بە ریپۆرت رەشکڕابوو بووە لە کۆمێنتدا ژمارە ٢-٣-٤ هەیە
سەرکەوتن یا سەرکەوتن
✏️ Ranjdar Grawy
